گه‌رمیان؛ بەهۆی خواردنی چەرەزاتەوە منداڵێک خنکا

کوردستان

25/05/2020‌ 475 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان بڵاویكرده‌وه‌: ئێوارەی ئەمڕۆ لەقەزای کەلار منداڵیک  بەهۆی خواردنی چەرەزاتەوە خنكا.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا علی جەمال قدووری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگه‌یاند، "ئێوارەی ئەمڕۆ دوو شەمه دووەم ڕۆژی جەژن لەقەزای کەلار منداڵیکی تەمەن یەک ساڵ و نیو بەناوی (مەکین انوەر ابراهیم ) بەهۆی خواردنی چەرەزات ( بادەم ) وە لەهەناوی گیری خواردوەو لەئەنجامدا خنکاوە.

باسی له‌وه‌شكردووه‌: ئێستا بەمەبەستی پشکنین تەرمەکەی هێنراوەتە پزیکشی دادوەری قەزای کەلار.