پارتی دەیەوێت یەكێتی بەكەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم رازی بكات

کوردستان

28/05/2020‌ 2869 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
پارتی دیموكرات دەیەوێت یەكێتی نیشتمانی بەكەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم رازی بكات، كە بڕیارە حكومەت بەم نزیكانە بیخاتە بواری جێبەجێكردن.

بەپێی ئەو زانیارییانەی لەسەرچاوەیەكی ئاگادار دراوە بەشارپرێس، پارتی لەهەوڵدایە، تیمی یەكێتی لەحكومەت بەوە رازی بكات، كە پشتگیری كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەران بكەن.

هەر بەپێی زانیارییەكان پارتی لەپێناوی ئەوە داوای پشتگیری یەكێتی كردووە، لەكاتی بڕیاری كەمكردنەوەی موچەی فەرمانبەران ناڕەزایی دروست نەبێت‌و ئەگەر خۆپیشاندانیش كرا، ئەو حیزبە پشتگیری خۆپیشاندەران نەكات‌و لەدژی بوەستێتەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە حكومەتی هەرێم بەرنامەی هەیە موچەی فەرمانبەران كەمبكاتەوە، ئەوەش لەسەر بنەمای یاسای چاكسازی، كە ماوەی رابردوو پەرلەمانی كوردستان پەسەندی كرد.

هـ ـ ح