شارپرێس:
جەلال پەرێشان ئهندامی فراكسیۆنی پارتی له پهرلهمانی كوردستان رایدهگهیهنێت، دەنگدەرەکانی زۆر لە ئەدای ڕازی بوونە تەنها کاتێک پەرلەمان کۆبوونەوەی هەیە دەچێتە پەرلەمان زۆر بەدەگمەن خەڵک لە پەرلەمان دەیبینێت، بەڵێنیشی داوە خۆی کاندید دەکات بۆ پەرلەمانی عێراق کە دوا وێستگەی دەبێت، وتیشی: "لە سیاسەت تێناگەم و پەرلەمانتاری وەکو وەزیفە ئیشی من نییە".
خەڵکێکی زۆر ڕەخنە و گلەییان لە پەرلەمانتاران و کاری پەرلەمانی لە هەرێمی کوردستاندا هەیە و لێرە و لەوێ ناڕەزایی دەردەبڕن بەهۆی خراپی دۆخی ژیان و گوزەرانیانەوە.
جەلال پەرێشان بهدهنگی ئهمریكای وتووه: "کارمان لەسەر پڕۆژەی تەجاوزەکان کردووە و لە داهاتوویەکی نزیکدا دەکەوێتە بواری جێبەجێکردنەوە هەروەها پڕۆژەی ماددە هۆشبەرەکان و پڕۆژەی ڕیکلام لە هەرێمی کوردستان ئەم سێ پڕۆژەیە لە پڕۆژە هەرە گەورەکانن کە خزمەتێکی زۆر گەورە پێشکەش بە مرۆڤایەتی و خەڵکی کوردستان دەکەن".
جەلال پەرێشان وتیشی: "لە سیاسەت تێناگەم و پەرلەمانتاری وەکو وەزیفە ئیشی من نییە کابرایەکی وەرزشوانم و لە بواری هونەری کارم کردووە مەرج نییە ئەوەی لە پەرلەمان بێت دەبێت سیاسی بێت لە وڵاتان ئەوانەی دەچنە پەرلەمان هەموویان پسپۆرن لە بوارێک ئەم وڵاتە بەس سیاسییەکان بەڕێوەی نابەن، دوو کۆڵەکەی سەرەکی ژیانی هەموو کۆمەڵگایەک گوزارشت لە هونەر و وەرزش دەکات".
دەشڵێت: دەنگدەرەکانی زۆر لە ئەدای ڕازی بوونە تەنها کاتێک پەرلەمان کۆبوونەوەی هەیە دەچێتە پەرلەمان زۆر بەدەگمەن خەڵک لە پەرلەمان دەیبینێت، ڕۆژی وا هەیە حەفتا سەرەدانیکەری هەیە ئیشەکانیان بۆ دەکات لە وەزارەت و قایمقامیەت و شارەوانی و پارێزگا و فەرمانگەکان و بەڵێنیشی داوە خۆی کاندید دەکات بۆ پەرلەمانی عێراق کە دوا وێستگەی دەبێت و دەشڵێت: "دەشبینن دەنگەکانی چەند زیاتر دەبێت بۆ ئەوەی بزانرێت کەوا دەنگدەرەکانی ڕازین و لەهەر پلە و پۆستێک و شوێنێک بێت دەبێت خزمەتکاری میلەت بێت و وەک خوی دەڵێت کێ ناڵێ بەیانی دەبێتە وەزیر یان پارێزگار بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتر بکات".