شارپرێس:
باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له سوریا و جه‌زائیر ڕایده‌گه‌یه‌نێت، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مایه‌پووچ بووه.
ڕۆبه‌رت فۆرد، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له‌سوریا و جه‌زائیر له‌وتارێكدا به‌ناونیشانی "ئه‌مریكا هاوڕێی كازمییه؟" باس له‌وه‌ده‌كات، ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ساڵانێكه دانی به‌خۆیدا گرتووه و سزای عێراقی نه‌داوه، ئه‌وا له‌حاڵه‌تی سزادانی عێراقدا حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی توانای پێدانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی نابێت، خۆپیشاندانی گه‌وره له‌عێراق دروستده‌بێت و حكومه‌ته‌كه‌ی كازمی هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه، ڕۆبه‌رت فۆرد ده‌شپرسێت "ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی چۆن ده‌زانن حكومه‌تی دوای كازمی گونجاوتره بۆ سه‌قامگیریی عێراق و شه‌ڕی دژ به داعش؟".
ڕۆبه‌رت فۆرد هه‌ر له‌و نوسینه‌یدا باس له‌وه‌ده‌كات، "ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا پێیوابێت بوونی بنكه سه‌ربازییه‌كانی له‌هه‌رێم بژارده‌یه‌كی باشه، ئاخۆ واشنتۆن سه‌رنجی ئه‌وه‌یداوه كه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مایه‌پووچ بووه و ڕوبه‌ڕوی كێشه‌گه‌لی گه‌وره و مه‌ترسیداری سیاسیی بوه‌ته‌وه؟".
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشووی ئه‌مریكا ئه‌وه‌ش ئاشكراده‌كات، كه وڵاته‌كه‌ی به‌نیازی سه‌پاندنی سزایه به‌سه‌ر هادی عامری، سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی فه‌تح و یه‌كێك له‌سه‌ركرده عێراقیه‌كانی نزیك له ئێران.
ڕۆبه‌رت فۆرد پێشتریش له‌وتارێكی دیكه‌یدا باسی له‌وه‌كردبوو، كورده‌كانی عێراق هاوڕێی ئه‌مریكان به‌ڵام خاڵی لاوازیان هه‌یه، چونكه ساڵی 2017 به‌غدا توانی كۆنتڕۆڵی ئاسمانی هه‌ولێر بكات.
فۆرد جه‌ختی له‌وه‌كردبوه‌وه، پێویست ناكات ئه‌مریكا بیر له‌كردنه‌وه‌ی بنكه‌ی سه‌ربازیی له هه‌ولێر بكاته‌وه و هه‌ڕه‌شه له‌به‌غدا بكات، به‌ڵكو ده‌بێت كه‌ناڵی په‌یوه‌ندیكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییه‌كان دروستبكات.
ڕ . ج