بەرشەلۆنە سوورە لەسەر كڕینی لاوتارۆ مارتینیز

وەرزش

30/05/2020‌ 186 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان، زانیاری نوێیان لەبارەی هەوڵی یانەی بەرشەلۆنە بۆ كڕینی لاوتارۆ مارتینیزی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی ئەنتەرمیلان ئاشكراكرد.

رۆژنامەی "مۆندۆ دیپۆرتیڤیۆ"ی ئیسپانی، یانەی بەرشەلۆنە سوورە لەسەر كڕینی لاوتارۆ گرێبەستێكی ئامادە كردووە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە ئەگەر یانەی ئەنتەرمیلان بەو گرێبەستە رازی نەبێت، ئەوە یانە كەتەلۆنییەكە ئامادەیە بەهای شكاندنی گرێبەستی یاریزانە ئەرجەنتینییەكە بدات.

پێشتر بییرۆ ئۆسیلیۆی بەرێوەبەری هونەری یانەی ئەنتەرمیلان رایگەیاندبوو، كە یانەكەی ئامادە نییە دەستبەرداری لاوتارۆ ببێت، مەگەر یانەی بەرشەلۆنە بەهای گرێبەستەكەی بدات، كە 111 ملیۆن یۆرۆیە.

هـ ـ ح