راستی گرێبەستەكەی ریاڵ مەدرید بۆ بۆگبا

وەرزش

30/05/2020‌ 263 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوە هەواڵییەكان راستی ئەو گرێبەستەیان ئاشكراكرد، كە گوایە یانەی ریاڵ مەدریدی ئیسپانی بۆ كڕینی پۆڵ بۆگبای یاریزانی یانەی مانچستەر یونایتید ئامادیكردووە.

بەپێی سەرچاوەكان، گرێبەستەكەی یانەی ریاڵ مەدرید بریتییە لەچوار یاریزان، بۆ ئەوەی یانەی مانچستەر رازی بێت لەهاوینی داهاتوو دەستبەرداری بۆگبا بۆ یانە مەدریدییەكە ببێت.

هەر بەپێی سەرچاوەكان، یاریزانەكان بریتین لە مارتن ئۆدیگارد و خامیس رۆدریگیز و لۆكاس فاسكیز و ئیبراهیم دیاز.

بەڵام لەبەرانبەردا پێگەی "دیفنسا سنتراڵ"ی ئیسپانی، ئەو سەرچاوانە راست نین‌و گرێبەستەكەش شێتانەیەو یانەی ریاڵ مەدریدیش شتی وا ناكات.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، یاریزان ئۆدیگارد یاریزانێكی گرنگەو یانەی ریاڵ مەدرید پێی وایە، بەهیچ شێوەیەك دەستبەدار نابێت.

هـ ـ ح