ئەو یانەی میسی دوای بەرشەلۆنە یاری بۆ دەكات

وەرزش

30/05/2020‌ 249 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
جێگری سەرۆكی یانەی نیوز ئۆڵد بۆیزی ئەرجەنتینی كریستیان دامیكۆ ئاشكرایكرد، كە لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە روو لەیانەكەیان دەكات.

پێگەی " Tribal Football" بڵاویكردەوە، كە دامیكۆ رایگەیاندووە، میسی دەگەڕێتەوە إلی نیویلز، كاتێك بڕیار لەوە دەدات یانەی بەرشەلۆنە جێدەهێڵێت.

ئەو راشیگەیاندووە، ئەو پرسە یەكلابووەتەوەو تەنیا ئەوە ماوە، كە یەكێتی تۆپی پێی ئەرجەنتین لەكاتی گەڕانەوەی میسی هاوكارییان بكەن.

پێشتریش میسی خۆی خواستی ئەوەی نیشانداوە، كە پێش وازهێنانی لەتۆپی پێ‌، دەیەوێت بگەڕێتەوە نیوز ئۆلد بویز، كە لەساڵی 2000 لەو یانەوە رووی لەیانەی بەرشەلۆنە كرد.

هـ ـ ح