لەهەولێر سزای ئەو شۆفێرانە دەدرێت پابەندی رێنماییە تەندروستییەكان نابن

کوردستان

30/05/2020‌ 498 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند، سزای ئەو شۆفێرانە دەدەن، كە پابەندی رێنماییە تەندروستییەكانی تایبەت بەخۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا نابن.

بەرێوەبەرایەتییەكە رایگەیاندووە، پێویستە شۆفێرانی گواستنەوەی تایبەت‌و گشتی خۆیان‌و سەرنشینیان پابەندی رێمانییە تەندروستییەكان بن بۆ خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا.

هەروەها رایگەیاندووە، پێویستە شۆفێران‌و سەرنشینان دەمامك‌و دەستكێش بەكار بهێنن‌و لەناو ئۆتۆمبیلەكان سەرنشینی زیادە هەڵنەگیرێت.

باسی لەوەش كردووە، هەر شۆفێرێك پابەند نەبێت، ئەوە بەدڵنیایی سزای دەدرێت‌و سزای سەرپێچیكاریش 50 هەزار دیناری عێراقییە.

هـ ـ ح