تایبەتمەندییەكی تازە دۆزراوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا

تەندروستی

31/05/2020‌ 1072 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕۆژنامەی دەیلی مەیل، توێژینەوەیەكی بڵاوكردووەتەوە، توێژینەوەكە سەبارەت بەوە ئەنجامدراوە، كە ئایا ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا لەگەڵ چی زیندەورێكدا ڕاهاتووە، دەركەوتووە: ڤایرۆسەكە زۆرترین گونجان و بەركەوتنی لەگەڵ خانەكانی مرۆڤ هەیە.

شارەزایان ئەوەیان پیشانداوە، ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا لە ڕێگەی وەرگرەكانی ACE2 دەچێتە جەستەوە و لەڕێگەی پرۆتینەكانەوە بەخانەكانەوە دەبەسترێتەوە، بۆیە شارەزایان ئاماژەیان بەوە كردووە ئەم ڤایرۆسە زۆرترین پەیوەندی لەگەڵ مرۆڤدا هەیە.

بۆ بەراوردنكردن، زانایان باسیان لەوە كردووە ئەم ڤایرۆسە تووشی شەمشەمەكوێرەیش دەبێت، بەڵام ڤایرۆسەكە گونجانی لەگەڵ هەڵگری ڤایرۆسەكەدا كەمە.

نیكۆڵای بترۆفسكی، مامۆستا لە زانكۆی فلێندەرزی ئوستورالی دەڵێت: ئەم ڤایرۆسە لە گونجان و هاتنەوەی لەگەڵ وەرگرەكانی مرۆڤدا هاوشێوەی نەبووە و نییە، ئەمەیش مایەی سەرسوڕمانێكی زۆرە.

بەهۆی ئەم گونجانەی لەگەڵ خانەكانی جەستەی مرۆڤدا، ڤایرۆسەكە هیچ پێویستی بە گۆڕانی شێوەی خۆی نییە بۆ ئەوەی لە جەستەدا بمێنێتەوە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ