ترشەمەنییەكان و زەیتون سودێكی زۆری بۆ تەندروستی هەیە

تەندروستی

01/06/2020‌ 946 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەكی نوێ ئەو ئەنجامەی ڕاگەیاندووە خواردنی تێكەڵی پرتەقاڵ و زەیتون سودێكی زۆری بۆ تەندروستی دڵ هەیە.

توێژەران دەڵێن: لە ماوەی چەند هەفتەیەكدا، تێكەڵكردنی ترشەمەنی و زەیتون ئاستی كۆلیسترۆل دادەگرێت و هەلی هەوكردن لەجەستەی مرۆڤدا كەم دەكاتەوە.

توێژینەوەكە لە زانكۆی Cattolica San Antonio de Murcia ی وڵاتی ئیسپانیا بە بەشداری 96 خۆبەخشی تەندروستی ئەنجامدراوە.

خۆبەخشەكان بۆ ماوەی 8 هەفتە هەموو ڕۆژێك 500 گرام كەپسولی "Citroven" یان پێدرا، كە لە ترشەمەنی و لیمۆی هیندی و گیراوەی پرتەقاڵ و گەڵای زەیتون پێكهاتووە.

توێژەرەكان ئاشكرایانكرد، ئەو خۆبەخشانەی ئەو كەپسولەیان بەكارهێنا، بەشێوەیەكی بەرچاو فشاری خوێن و كۆلیسترۆلیان كەمبووەوەو شێوەیەكی هاوسەنگی وەرگرت.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ