لایەنە كوردییەكانیش فوئاد حوسێن رەتدەكەنەوەو دەنگی پێنادەن

کوردستان

01/06/2020‌ 1933 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لایەنە كوردییەكانیش رازی نین بەكاندیدكردنی فوئاد حوسێن لەلایەن پارتی دیموكرات بۆ پۆستی وەزارەتی دەرەوەی عێراق.

بەپێی سەرچاوەیەكی سیاسی ئاگادار، لایەنە كوردییەكان پارتی دیموكراتیان ئاگاداركردووەتەوە، كە لەكاندیدكردنی فوئاد حوسێن بۆ وەزیری دارایی عێراق پاشگەزبێتەوەو بیگۆڕێت بەكەسێكی تر.

هەر بەپێی سەرچاوەیە سیاسییەكە، لایەنەكان پارتی دیموكراتیان لەوەش ئاگاداركردووەتەوە، كە ئەگەر هەر سووربێت لەكاندیدكردنی فوئاد حوسێن، ئەوە ئەوان رەتیدەكەنەوەو دەنگی پێنادەن.

ئەمە لەكاتێكدایە، پۆستی وەزارەتی دەرەوەی عێراق پشكی كوردە و لەناو كوردیش بۆ پارتی دیموكرات دانراوەو ئەو پارتەش فوئاد حوسێنی بۆ پۆستەكە كاندیدكردووە.

لەبەرانبەر ئەوەدا زۆرینەی لایەنە شیعییەكان كاندیدكردنی فوئاد حوسێنیان رەتكردووەتەوەو لایەنە كوردییەكانیش بەهۆی ئەوەی نایانەوێت قەیرانی پێكهێنانی حكومەتی عێراق درێژەی هەبێت نایانەوێت پارتی سووربێت لەسەر كاندیدكردنی ناوبراو.

هـ ـ ح