یاریزانانی بەرشەلۆنە راهێنانی بەكۆمەڵیان ئەنجامدا

وەرزش

02/06/2020‌ 173 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی راهێنانی بەكۆمەڵیان ئەنجامدا، كە ئەوەش یەكەم جارە لەدوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

رۆژی دوو شەممە یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە راهێنانی بەكۆمەڵیان ئەنجامدا، كە ئێستا سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ دەستپێكردنەوەی یارییەكانی خولی ئیسپانی لەناوەڕاستی ئەم مانگە.

یاریزانانی یانەی بەرشەلۆنە سێ‌ مانگ زیاترە لەراهێنان وەستاون، ئەوەش لەچوارچێوەی رێكارەكانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا.

بەرشەلۆنە رۆژی 13ی ئەم مانگە لەچوارچێوەی هەفتەی 28ی خولی ئیسپانی رووبەڕووی یانەی ریاڵ مایۆركا دەبێتەوە.

هـ ـ ح