شارپرێس:
كۆمپانیای Sanofi ی فەڕەنسی دروستكەری دەرمان، بەشێوەیەكی كاتی ناساندن و بەكارهێنانی چارەسەری هیدرۆكسی كلۆرۆكینی بۆ چارەسەری ڤایرۆسی كۆرۆنای ڕاگرت.
كۆمپانیاكە رایگەیاند، ناتوانن چارەسەری هیدرۆكسی كلۆرۆكین (كە بۆ نەخۆشی مەلاریا بەكاردێت) بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا بەكاربهێنن تا لە سود و زیانەكانی دڵنیا نەبنەوە.
ئەمە لە پاش ئەوەوە دێت، كە ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی WHO ئاگاداری سەرجەم وڵاتانی جیهانی كردەوە، كە چارەسەری مەلاریا و ڕۆماتیزم و گورگە (جۆرە نەخۆشییەكە) بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا بەكارنەهێنن.
لە كاتێكدا زۆربەی وڵاتان بە دوای ڕێگا چارەسەرێك دەگەڕان بۆ ڕاگرتن و زاڵبوون بەسەر ڤایرۆسی كۆرۆنادا، سەرۆكی ئەمریكا دۆناڵد ترامپ برەوی بە چارەسەری مەلاریا دا و وەك چارەسەرێك بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا ناساندی.
ڕێكخراوی تەندروستی جیهانی چارەسەری مەلاریای بۆ نەخۆشەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا بەكاردەهێنا، بەڵام گۆڤاری The Lancet ی بەریتانی توێژینەوەیەكی بڵاوكردەوە، كە چارەسەری مەلاریا ڕێژەی مردنی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا زیادكردووە و سیستەمی لێدانی دڵی نەخۆشەكانی شێواندووە لەبەر ئەوە ڕێكخراوەكە ناساندنی ئەو ڤاكسینەی وەك چارەسەر بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا ڕاگرت.
وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ