عەبدولرەزاق شەریف هەڵوێستێكی نەوشیروان مستەفا لەنامەیەكدا دەگێڕێتەوە

کوردستان

02/06/2020‌ 3054 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عەبدولرەزاق شەریف، كە یەكێك بوو لەسەركردەكانی بزووتنەوەی گۆڕان هەڵوێستێكی نەوشیروان مستەفا رێكخەری كۆچكردووی بزووتنەوەكە لەنامەیەكدا دەگێڕێتەوە.

عەبدولرەزاق شەریف لەنامەكەدا دەگێڕێتەوە، كۆتایی ساڵی ۱۹۹۱،مام جەلال لە سەفەری دەرەوە گەڕایەوە و بۆ یەكەم جار مەلیك حسەینی پاشای ئوردنی لەو سەفەرەدا بینیبو، لە كۆبونەوەیەكدا لەگەڵ ئێمەدا، باسی سەفەرەكەی و دیدارەكەی گێڕایەوە و وتی (مەلیك حسەین زۆر تكای لێكردوم خانویەكی خێزانی مەلەكی لە سەرسەنگی پارێزگای دهۆك هەیە، ئاگاداری بین و لە دەستی شڕەخۆر بیپارێزین، وتوشیەتی بە مناڵی یاریم تێدا كردوەو یادگاری زۆرم لە ناو ئەو ماڵەدا هەیە ) مام جەلال مەبەستی بو بڵێ ماڵی خەڵك هی هەر كەس بێت و لە هەر حیزب و دەوڵەتێ بێت دەبێ پارێزراو بێت، دیارە ئەمە دەقێكی دەستوری و یاساییە لە هەر واڵتێكدا، هەر دەسەڵات و (ڕژێمێك بگۆڕدرێ )موڵكیەت پارێزراوە.

هەروەها ئەوەش دەگێڕێتەوە، سەرەتای ساڵی 1993 ،كاتێ كاك نەوشیروان بڕیاری جێهێشتنی كوردستانی دا، زۆر كەس دەهاتنە لای تكای پەشیمانبونەوەیان لێدەكرد، لە جارێكدا من لەلای بوم (سیروانی كوێخا نەجم)خەڵكێكی زۆری ناوچەی شوان و قەڵاسێوكەی بۆ هەمان مەبەست لەگەڵ خۆی هێنابو ، لە قسەكانیدا ، وتی: ئێمە هاتوین داوات لێدەكەین نەڕۆیت و جێمان نەهێڵیت. لە وەڵامدا كاك نەوشیروان وتی (من چی بكەم لەم شارەدا كە خانویەكیشم نیە تیایدا بحەوێمەوە، ناتوانم مناڵەكانم بە ئازادی وەك مناڵی خەڵك بنێرمە مەكتەب و ناوبازاڕ).

بەقسەی رەزاق شەریف سیروان وتی: كاك نەوشیروان باشترین و جوانترین خانو لە سلێمانی بۆ تۆ دا ئەنێین، پێشمەرگەی لای خۆمانت بۆ حیمایە بۆ دەنێرم.. من وەك ئێوە ناڕۆمە خانوی خەڵكەوە، چۆن ڕوتان دێ سەیری مناڵەكانیان دەكەن، پێشمەرگەش ناكەم بە حیمایەی مناڵەكانم.

كاك نەوشیروان بەم وەڵامە كۆتایی بە وتوێژەكە هێنا.

بۆ خوێندنەوەی نامەكە كلیك لەم لینكە بكە..