تایبەتمەندییەكانی مۆبایلە نوێیە ئاست مامناوەندەكەی سامسۆنگ

هەمەڕەنگ

06/06/2020‌ 585 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای سامسۆنگ بەشێوەیەكی فەرمی مۆبایلی Galaxy M01  ڕاگەیاند، كە لە كۆمەڵەی مۆبایلە ئاست مامناوەندەكان ئەژمار دەكرێت و نرخێكی گونجاوی هەیە.

كێشی مۆبایلەكە 168 گرامە و دەتوانێت بەرگەی شكان و شێ بگرێت، خاوەنی ڕونماییەكە بە قەبارەی 5.71 ئینج و وردیی پیشاندانی (1520/720) پێكسڵ.

مۆبایلەكە خاوەنی دوو كامێرای سەرەكییە بە وردیی (13+2) مێگاپێكسڵ، كامێرای پێشەوەی 5 مێگاپێكسڵە و تایبەتمەندی ناسینەوەی ڕووخساری هەیە و لە گۆشەی ڕونماكەوە كونێكی بچووك بۆ كامێرای پێشەوە تەرخان كراوە.

پرۆسێسەری نەوەی هەشتەم بۆ مۆبایلەكە تەرخان كراوە، خاوەنی ڕامێكی 3 گێگا و بیرگەیەكی 32 گێگابایتە، هەروەها خاوەنی پاترییەكی 4000 میلی ئەمپێرییە.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ