20 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا لە هه‌رێم دەستنیشانکران

کوردستان

06/06/2020‌ 901 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەزارەتی تەندروستی رایگه‌یاند، 20 تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران، دە پیاو و دوو ئافرەت و دوو کوڕی گەنج و شەش منداڵ.


دەرەنجامی نوێ ...

لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای گومانلێکراوان و تووشبووان، بیست تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە دەڤەری گەرمیان دەستنیشانکران، دە پیاو و دوو ئافرەت و دوو کوڕی گەنج و شەش منداڵ، دوو تووشبوو پزیشك و کارمەندی تەندروستین بەرکەوتووی تووشبووانن و تووشبووەکانی دیکە بەرکەوتووی دوو تووشبووەن کە لە شاری بەغداد گەڕابوونەوە و داوەت و مێوانداری جەژنیان کردووە.

یەك تووشبوو دانیشتووی سەرچنار لە شاری سلێمانی.
تووشبووەکانی تر دانیشتووی گەڕەکەکانی شەھیدان و قەندیل و بنگرد و فەرمانبەران و کەمپی تازەدێ لە قەزای کەلار.

وەزارەتی تەندروستی
٦ حوزەیران ٢٠٢٠