دوبەی بە بنیادنانی بەرزترین هۆتێل جارێكی تر ناوی دەچێتە كتێبی گینسەوە

هەمەڕەنگ

07/06/2020‌ 883 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
كۆمپانیایەكی چینی دەستیكرد بە بەنیادنانی بورجی "سیل "لە شاری دوبەی،  كە  لەكاتی تەواوبوونیدا دەبێت بە بەرزترین هۆتێل لە جیهاندا .

بورجەكە، كە لەلایەن كۆمپانیای ئەندازیاری هێڵی شەمەندەفەری چینییەوە بنیاد دەنرێت و دیزاینەكەی لەلایەن كۆمپانیای تەلارسازی "نوور"ەوە كراوە، كە بارەگاكەی لەشاری لەندەنی پایتەختی بەریتانیایە.

هۆتێلەكە دەكەوێتە ناوچەی مارینای نوێ لە دوبەی لەسەر رووبەری 101600 مەتر چوارگۆشە و بەرزاییەكەشی 368.6 مەتر دەبێت و لە 82 نهۆم پێكدێت، بەوەش دەبێت بە بەرزترین هۆتێل لە جیهاندا.

بەرپرسی پرۆژەكە وتی: كۆمپانیا چینییەكە ماددەی نوێ تەكنەلۆژیای چینی پێشكەوتوو لە پرۆسەی بنیادنان و پاراستنی ژینگە و دەستەبەركردنی وزە و سنووردانان بۆ پاشەڕۆكان بەكاردەهێنێت.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی