قەتەر بە غازەكەی ئەوروپایەوە فشار دەخاتە سەر روسیا

مەلەفی تایبەت

07/06/2020‌ 1099 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری " ئۆراسیا دەیلی" راپۆتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی پرۆژەیەكی (ئەمریكی-قەتەری)، كە زیانێكی زۆر بە روسیا دەگەیەنێت.

بەپێی راپۆرتەكە، قەتەر بۆ پەترۆل، لەم هەفتەیەدا سێ رێككەوتننامەی ئیمزا كردووە لەگەڵ هەر یەك لە دایۆ بۆ دروست كردنی كەشتی و ئەندازەی دەریای، هیۆندای بۆ پیشەسازیە قورسەكان، سامسۆنگ بۆ پیشەسازی قورس، ئەمانەش بۆ دروست كردنی گوزێرەوەی غازی شلی سروشتی. 

هەر بەپێی راپۆرتەكە، بەمەش، كۆمپانیای قەتەری كە دەوڵەتی خاوەندارێتی دەكات دەست دەگرێت بەسەر ٦٠%ی توانای گواستنەوە بە گوێزەرەوەی غازی جیهانی تاكو ساڵی ٢٠٢٧. لە بەرامبەر ١٩ ملیار دۆلاردا، كۆریای باشور زیاتر لە ١٠٠ گوێزەرەوەی غازی شلی قەتەری دروست دەكەن لە جیهاندا.

لەو بارەیەوە، شرۆڤەكار لەكۆمەڵەی فینام، (ئەلێكسی كالاچیف) وای دەبینێت قەتەر میتۆدێكی زۆر ستراتیژی گرتووەتە بەر، لەمەش گرنگتر، بە سەركەوتوویی جێبەجێی دەكات و دەڵێت: بە بەكارهێنانی كەشتیگەلی گوێزەرەوەی نەوتی تایبەت بەخۆی، دەتوانێ لە ئەگەری جەنگی نرخەكاندا، پرۆژەكانی بەرهەمهێنەرانی غازی سروشتی شل، ئەوانەی لە بازاڕدا قازانجیان كەمە، جێگۆڕكێیان پێ بكات، و لە هەندێ شوێنیشدا بەسەركەوتویی ركابەری بكات لەگەڵ دەستبەركردنی هێلە بۆریەكان. هەبوونی ئەم جۆرە دەسكەوتانە، و فراوانكردنی بەرهەم و زیاد كردنی ژمارەی گوێزەرەوەكان، هەنگاو زۆر گرنگن.

لە هەمان كاتدا شرۆڤكار لە بواری وزە (ئەلسكەندەر سوبكو)، وای دەبینێت ئەم كارانەی دوایی قەتەریەكان بۆتە مایەی نیگەران كردنی ئەمریكیەكان، بەڵام دەكرێت كۆمپانیا ئەمریكیەكان ی دەرەوەی وڵاتەكە لە پرۆژەكانی قەتەردا بەشداری بكەن و فرۆشتنی ئامێری پێشكەوتو بۆ شلكردنەوە، دۆخەكە هێور بكاتەوە. هەروەها سوبكو ئاماژە بۆ هەبوونی قەتەر دەكات لە بازارەكانی غازی روسیا و شوێنە فراوانەكانی تری وەك ئەوروپا و چین.

سەرەرای ئەوەش، قەتەر لەو شوێنانە فراوانكاری دەكات كە گەورەترین بەكارهێنەری غازی روسین. بەم شێوەیە، لە مارسدا، قەتەر بە جدی جێگۆڕێكیان بە غازبرۆم كرد لە بازاڕەكانی توركیادا. لە هەمان كاتدا بەدەستهێنانی بۆ سێ هێندە زیاد كرد لە چاو ساڵی رابردوودا و گەیاندیە ٧٨٦ ملیۆن مەتری چوارگۆشە، و نزیكەی ٢٠%ی بازاڕی داگیركرد، هێنانی غازی روسی سێ هێندەو نیو كەمی كردو گەیشتە ٣٨٩ ملیۆن مەتری چوارگۆشە، و پشكی غازبرۆم بۆ ١٠% ، دابەزی.

جارێ دیار نیە قەتەریەكان بەرهەم هێنانەكان بە تەنیا یاخود بە هاوكاری لەگەڵ لایەكدا زیاد دەكەن. بەڵام ئەوەی روونە كۆی گشتی پشكی كۆمپانیا ئەمریكیەكان لە پرۆژەكانی (غازی قەتەر) لە ژمارەی (قەتەر بۆ پەترۆڵ) دەگاتە ٢٣% یاخود (١٧.٧ ملیۆن تۆن).

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا


بەپەلە