ئایا دوا گرێبەستی میسی لەگەڵ بەرشەلۆنە ‌دەبێت؟

وەرزش

07/06/2020‌ 514 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەستێرەی ئەرجەنتینی لیۆنێل میسی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی ئامادەیی‌ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی نیشانداوە، وەك ڕۆژنامەی (ماركا)ی  وەرزشی ئیسپانی باسی لێوە كردووە.

ڕۆژنامە ئیسپانییەكە ئاماژەی بەوەش كردووە،‌ لەم هەفتەیەدا‌ هەردوو لایا‌ن (بەرشەلۆنەو میسی) دەست بەگفتوگۆكانیان دەكەن سەبارەت بە نوێكرنەوەی گرێبەستەكەی ئەو یاریزانە ئەرجەنتینییە‌، كە ئەمەش لە ئێستادا تەنیا هەنگاوێكی ڕێخۆشكەرە، بەڵام وا بڕیارە دانوستانە گەورەكە لەوەرزی ئایندەدا بكرێت.

جوسێپ بارتۆمیۆ سەرۆكی بەرشەلۆنەو و ئۆسكار غراو- ی سەرۆكی جێبەجێكاری یانەكە، سەرپەرشتی دانوستانەكە دەكەن، لەكتێكدا خۆرخی باوكی میسی، كە بریكاری كارەكانییەتی، نوێنەرایەتی میسی دەكات .

ئەستێرەكەی بەرشەلۆنە، كە لە 24 ی یونیۆ تەمەنی 33 ساڵی تەواو دەكات، بۆیە لەوانەیە گرێبەستی داهاتوویی كۆتا گریبەست بێت لە كامپ نو.

 گرێبەستی ئەستێرە ئەرجەنتینییەكە لە هاوینی 2021 لەگەڵ یانەكەی تەواو دەبێت، لە كاتێكدا بەندێك لەگریبەستەكەی میسیدا هەیە، ڕێی پێدەدات لە كۆتایی ئەم وەرزدا بێ هیچ بەرانبەرێك یانەكە جێبێڵێت، بەمەرجێك پێش هاتنی مانگی یونیۆ یانەكە ئاگاداربكاتەوە.

دوا گرێبەستی "تەپۆ (نازناوی میسی- یە)‌" ئەرجەنتینییەكە  لەساڵی‌ 2017 بوو، سەرەڕای ئەوەی  هەندێك كێشە لەنێوان میسی و كارگێڕی یانەكەیدا لەو ماوانەی پێشوودا ڕوویاندا، بەڵام میسی چەندەها جار ئارەزوومەندی خۆی دووبارەكردووەتەوە، كە كاروانی یاریكردنی لە بەرشەلۆنە كۆتایی پێدێنێت.

میسی لە ماوەی ‌16 ساڵی یاریكردنیدا، توانیویەتی 34 پاڵەوانییەتی بباتەوە، لەوانەش 10 نازناو لە خولی ئیسپانیا، 4 یش لە خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، ئەمە جگه ‌لەوەی لەساڵی 2009 لەگەڵ گواردیۆلای ڕاهێنەری پێشوییدا، 6 نازناوی بەدەست هێنا.

سەرچاوە: بەغداد پۆست
وەرگێران:  دیاكۆ لوقمان حاجی


بەپەلە