شارپرێس:
هێڤیدار ئه‌حمه‌د، ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕایگه‌یاند، سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتارانی كوردستان به‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مان پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامده‌ده‌ن.
وتیشی، هه‌ر په‌رله‌مانتارێك پشكنین نه‌كات ئه‌وا به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی په‌رله‌مان ناكات.
بڕیاره له‌چه‌ند ڕۆژی داهاتوودا په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ست به‌كۆبوونه‌وه‌كانی بكاته‌وه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كارمه‌ندێكی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌ك تووشبوی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئاشكراكرا.
ڕ . ج