به‌هۆی تووشبوونی كارمه‌ندێك به‌ كۆرۆنا دەزگای شەهیدان لە سلێمانی کەرەنتین دەکرێت

کوردستان

10/06/2020‌ 382 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەدیب لەتیف، بەڕێوەبەری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی ڕایگه‌یاند، "لەڕۆژی چوارشەممەوە بڕیارمدا لە فەرمانگەکەمان بۆ ماوەی 10 ڕۆژ دەوام بوەستێت و فەرمانبەران کەرەنتین بکرێن لەماڵەکانی خۆیان".

ئه‌دیب له‌تیف به‌ ئاوێنه‌ی وتووه‌، "هۆکارەکەی توشبونی یەکێک لە فەرمانبەرەکانمە بە فایرۆسی کۆرۆنا کە دو ڕۆژ دەوامی کردوە، ئێمەش لەبەر سەلامەتی گیانی کەسوکاری شەهیدان کە ڕۆژانە سەردانمەن دەکەن بڕیاری خۆپارێزیمانداوە و کەرەنتینمان ڕاگەیاندوە".

ئاماژەی بەوەشدا لەگەڵ پارێزگاری سلێمانی و وەزارەتی تەندروستی گفتوگۆمان کردوە تەواوی فەرمانگەکە پاک دەکەینەوە و پاشان دەست دەکەینەوە بە دەوامکردن.


ڕ. ج