شارپرێس:
وەزارەتی تەندروستی رایگه‌یاند، هه‌شت تووشبووی نوێی كۆرۆنا له ئیداره‌ی راپه‌ڕین ده‌ستنیشانكران.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا وەزارەتی تەندروستی ئاشكرایكرد: لە بەردەوامی پشکنینەکان و گەڕان بەدوای تووشبووان، ھەشت تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە ئیدارەی راپەڕین دەستنیشانکران.
ده‌شڵێت: تووشبووه‌كان شەش پیاو و دوو ئافرەت، دوو تووشبوو بەرکەوتەی تووشبووانی پێشوون و شەش تووشبوو نیشانەیان هەیە.
وەزارەتی تەندروستی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: پێنج تووشبوو دانیشتووی قەزای پشدەر/ قەڵادزێ لە گەڕەکەکانی ئاشتی، گربداغ، فەرمانبەران، گوندی ھێرۆوشێنێ، سێ تووشبوو دانیشتووی ڕانیە لە گەرەکەکانی قەلات و بنارسجن.