شارپرێس:
شاندێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم گه‌یشته به‌غدا و بڕیارە له‌گه‌ڵ وه‌زیری ته‌ندروستی عیراقی فیدراڵ و لێژنه‌ی باڵای كۆڕۆنا و شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له‌عیراق.
د. سامان به‌رزنجی وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم بە رۆژنامەنوسانى رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق بڕیاردراوه له‌و پاره‌یه‌ی كه بۆ روبه‌روبونه‌وه‌ی كۆرۆنا كۆكراوه‌ته‌وه، پشكی هه‌رێمی كورستانیش بدرێت.
وەزیرى تەندروستى روونیکردەوە، بۆ دابینكردنی پشكنینی كۆرۆنا (كیت)، و چاودێری توشبوان و دابینكردنی ژماره‌یه‌ك ئامێری ته‌ندروستی، به‌نوسراو داوای بودجه‌یان له وه‌زیری نوێی ته‌ندروستی عیراق كردوه.
هەروەها ئاشکراشى کرد، وه‌زیری ته‌ندروستی عیراقیش ره‌زامه‌ندبووه به ره‌وانه‌كردنی به‌شی دووه‌می بودجه‌ی پشتیوانی بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی كۆرۆنا بۆ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێم، به‌ڵام له‌نوسراوه‌كه‌دا هیچ ئاماژه‌یه‌ك به‌بڕی بودجه‌كه نه‌كراوه
س.هـ