پاڵەوانەكان بۆ هەمیشە ناژین.. ئەمریكییەكان پەیكەرەكان لادەبەن

مەلەفی تایبەت

16/06/2020‌ 1184 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەو ناونیشانەی سەرەوە، گۆڤاری "غازیتا رو" راپۆرتێكی بڵاوكردووەتەوە دەربارەی مەترسییەكانی وێرانكردنی پەیكەری سیمبولە مێژووییەكان لەئەمریكا، بەرادەی وێرانكردنی مەدەنییە ئاشتیخوازەكانیش.

بەپێی راپۆرتەكە، خۆپیشاندانە جەماوەرییەكان، كە جیهانی گرتووەتەوە بۆ پشتیوانیكردنی رەشپێستەكان لەژێر دروشمی "ژیانی رەشپێستەكان گرنگە"، وای لەئەوروپا كردووە دیدگایەكی جیاوازی هەبێت بۆ رابردووی خۆی. 

هەر بەپێی راپۆرتەكە، لە شارە ئەوروپییە دێرینەكان، پەیكەری ئەو كەسایەتییە مێژووییانە وێران دەكرێن، كە بە رەگەز پەرست بە ناوبانگن.

بەڵام هەموو ئەمانە كەمترن لە بەراوردكردندا بەدۆخی ئەمریكا و بە شێوەیەكە جەنگ دژی پەیكەرەكان بەرپا كراوە بەشێوەیەكی فراوان و نائاسایی.

لە ساڵی ٢٠١٦ ەوە، لە ئەمریكاد، نزیكەی ١٥٠٠ مامۆستای مێژوویی رێزیان لە سەركردە كۆنفیدراڵییەكان گرتووە لەسەر خاكی سی و یەك ویلایەتی ئەو وڵاتە.

لە نێوان رێزلێگراوەكاندا، خۆپیشاندەران بەشێوەیەكی تایبەت رقیان لەسەرۆكی یەكەم و تاكی ویلایەتە كۆنفیدراڵیەكانی ئەمریكا (جیفرسۆن دیفیس) و فەرماندەی باشوری ئەمریكا (روبرت لی) یە.

بەڵام (لی)، سەرەرای لێهاتوییە سەربازییەكەی، دانایەكی سیاسیشی هەبووە و لە میانی هەستكردنیدا بەوەی خەباتی زیاتر هیچ سودێكی نییە، بڕیاری خۆ بەدەستەوەدانی داو جەنگی ناوخۆیی كۆتایی پێ هێنا. 

هەر لەو كاتەوە بووە سیمبولێك بۆ ئاشتبوونەوەی نێوان باكوورو باشوور و دووبارە پێكەوە لكاندنی ویلایەتە كۆنفیدراڵییەكانی پێشوو لە ژیانی ئەمریكی نیشتمانی هاوبەشدا.

لەو بارەیەوە، سەرۆكی ناوەندی لێكۆڵینەوەكانی سیاسەتی ناوخۆ لەپەیمانگەی دراساتی ئەمریكا و كەنەدای سەر بەئەكادیمیای زانستە روسییەكان (ناتالیا ترافكینا) وای دەبینێت مۆنۆمێنێتی كۆنفیدراڵی وەك سیمبولێكی گرنگی ئەمریكا دەمێنێتەوە، سەرەڕای كارە مێژووییەكەی. 

لەو بارەیەوە دەڵێت: مۆنۆمێنتی زۆری جەنراڵ لی و قەرەمانەكانی تری كۆنفیدراڵییەكانی تر گرنگی تریان هەیە، ئەوان سیمبولن بۆ ئەو راستییەی باشوورییەكان دانیان بە شكستەكانیان هێناوە لەجەنگی ناوخۆدا لە پێناوی بەرژەوەندی ئەمریكا و رەزامەند بوون لەسەر ئەوەی لە یەكێتیەكدا پێكەوە بژین.

سەبارەت دیدگای یەكلایەنەی مێژوویی بۆ مۆنۆمێنتەكان، بەوەی سیمبولن، دامەزراوە كۆیلایەتی و بەرز راگرتنی رەگەزین، ئەوا بنەمای ئاشتی كۆمەڵایەتی فیدراڵی ئەمریكی ئێستا، كە بۆ ماوەی ١٥٠ ساڵە دانراوە دەشڵەقێنن.

سەرچاوە: RT.Arabic
وەرگێڕان: حلمی رەسول رەزا