شارپرێس:
تەندروستی هەولێر رایگەیاند، 67 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەوە و رەوانەی ماڵەوە كرانەوە.
د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر لەراگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، ، 67 تووشبووی دیكەی ڤایرۆسی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە.
رونیشیكردووەتەوە، بەمەش تائێستا 421 تووشبووی ڤایرۆسەكە چاكبوونەتەوە.
ئەوەش لەكاتێكدایە، تائێستا لەهەرێمی كوردستان زیاتر لە 2 هەزار و 500 كەس تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.