جموجوڵی هێزی "كۆمادندۆز"ی توركی لەناو خاكی هەرێم

کوردستان

20/06/2020‌ 1449 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سوپای توركیا لەئۆپەراسیۆنەكانی لەناو خاكی هەرێمی كوردستان بەبیانووی بوونی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان پەكەكە بەردەوامە.

لەو چوارچێوەیە وەزارەتی بەرگری توركیا گرتەیەكی ڤیدیۆیی بڵاوكردووەتەوە، كە تایبەتە بەجموجوڵی هێزی كۆماندۆزی وڵاتەكە لەناو خاكی هەرێمی كوردستان.

سوپای توركیا چەند رۆژێكە ئۆپەراسیۆنێكی بۆ ناو خاكی هەرێمی كوردستان دەستپێكردووەو بڕیارە ئۆپەراسیۆنەكەش بەردەوامی هەبێت.

سوپای توركیا جگە لەئۆپەراسیۆنی زەمینی دەستی بەئۆپەراسیۆنی ئاسمانیش كردووەو رۆژانە چەندین ناوچەی هەرێم لەرێگەی فڕۆكە جەنگییەكانی بۆردومان دەكات.


هـ ـ ح