سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی كەرەنتین كرا

کوردستان

20/06/2020‌ 478 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی كەرەنتین كرا، ئەوەش بەهۆی خراپ بوونی رەوشی تەندرووستی و تەشەنەكردنی ڤارۆسی كۆرۆنا.

سەرۆكایەتییەكە لەراگەیەنراوێك رایگەیاند، لەپێناوی سەلامەتی هاووڵاتیان و فەرمانبەران و دادوەران، ئەنجوومەنی دادوەری هەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەی ئۆنلاینی ئەمڕۆیدا، بەكۆی دەنگ بڕیاریدا بە راگرتنی دەوام و كەرەنتین كردنی سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بە سەرجەم دادگاكانییەوە بۆماوەی چواردە رۆژ لەرۆژی یەكشەممە ٢٠٢٠/٦/٢١ وە تا ٢٠٢٠/٧/٤ .

سەرۆكایەتییەكە وردەكاری زیاتری لەو بارەوە نەخستووەتەڕوو، راشیگەیاندووە، بەهیوای سەلامەتی و تەندرووستی باش بۆ هەموو لایەك.

ئەمە لەكاتێكدایە، رۆژ بەرۆژ ڤایرۆسی كۆرۆنا لەناوچەكانی سلێمانی زیاتر تەشەنە دەكات‌و لیژنەی باڵای ئۆپەراسیۆنەكانی پارێزگاكەش رۆژی شەممە چەند رێكارێكی نوێی بۆ رێگری لەبڵاوبوونەوەی زیاتری ڤایرۆسەكە گرتە بەر.

هـ ـ ح