شارپرێس:
دوای دوو هەفتە لهڕاوهستان بههۆی بڵاوبوونهوهی كۆرۆنا لهنێو چهند فهرمانبهر و پهرلهمانتارێك، پەرلەمانی کوردستان دەست بە کارەکانی دەکاتەوە.
چیا حەمید جێگری سەرۆکی لیژنەی کاروباری پەرلەمان به میدیای پارتی وتووه،"پهرلهمانی كوردستان دهست بهكارهكانی دهكاتهوه، ئەولەویەتی کارەکان بابەتی دارایی، کۆرۆنا و بۆردوومانەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستانە لەلایەن تورکیا و ئێرانەوە".
چیا حەمید دهشڵێت "دوای ئەوەی پەرلەمانتارێک و سێ فەرمانبەری پەرلەمانی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە 10-6-2020 بڕیاری راگرتنی دەوامی پەرلەمانیدا، ئێستا تەندروستی تووشبووەکان جێگیرە و ئەنجامی پشکنینەکانی دیکەش هەموویان نێگەتیڤ بوون، بۆیە 24-6-2020 ماوەی کەرەنتینەکە تەواو دەبێت".
لەدوای 24ی مانگەوە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆدەبێتەوە، جێگری سەرۆکی لیژنهى کاروباری پەرلەمان دەڵێت، لەو کۆبوونەوەیە بڕیار لەسەر بەرنامەی کاری پەرلەمان دەدرێت.
ئەولەویەتی کاری پەرلەمان لەم دۆخەدا بەگوتەی چیا حەمید بارودۆخی دارایی و پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، تەندروستی و رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا و تۆپبارانەکانی ئەم دواییەی تورکیا و ئێرانە بۆ سەر ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان.
ڕ . ج