سۆران عومەر: حکومەت٪٣٤ی موچەی بڕی

کوردستان

21/06/2020‌ 751 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
پەرلەمانتارێكی كوردستان رایدەگەیەنێت،حکومەتی کابینەی نۆ، لەمەودوا ھەموو موچەیەک بەدەسکاریکراوی دەدات.

سۆران عومەر لەهەژماری خۆی نوسیویەتی، حکومەتی کابینەی نۆ، لەمەودوا ھەموو موچەیەک بەدەسکاریکراوی دەدات.

‏رونیشكردووەتەوە، واتە ھەموو وەزارەتێک ٪ ٦٦ی موچەی پێدەدرێ، وەزارەتیش ٪ ١٠ ەوە موچە کەم دەکاتەوە تا ٪ ٥٠ ، ناویشی نانێ پاشەکەوت تاکو نەبێتە قەرز لەسەری! مانگانەش بەپێی داھاتی حکومەت ئەم بڕینە دەسکاری دەکەن !