ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەڵەبجە چەند بڕیارێکی نوێی دەرکرد

کوردستان

21/06/2020‌ 299 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: یاسین نادر
ئەمڕۆ یەکشەممە رێکەوتی21 /6 /2020 ژووری ئۆپەڕاسیۆنی پارێزگای هەڵەبجە چەند بڕیارێکی نوێی بەمەبەستی زیاتر تەشەنەنەکردنی ڤایرۆسی کۆرناو پاراستنی هاوڵاتیان لەپارێزگاکە دەرکرد.

لە بڕیارەکانی ژووری ئۆپەڕاسیۆنی پارێزگادا ئەوە هاتووە، کە دەوامی دامودەزگاکانی پارێزگاکە جگە لە هێزەکانی ناوخۆ و کەرتی تەندروستی تا ڕۆژی یەکشەممە رادەگیرێت و فەرمانگە خزمەتگوزاریەکان بەپێی خشتەی ئێشکگری کارەکانیان دەکەن.

لە بەشێکی تری بڕیارەکانی پارێزگادا هەروەها ئاماژە بەوەکراوە، سەرجەم کافتریاو چایخانە و قاوەخانەو نێرگەلەخانەو هۆڵی لەشجوانی و پێشانگاکانی ئۆتۆمبیل دادەخرێن و دانانی پرسەو بۆنەو یادەکان و پێشانگاکانی ئۆتۆمبیل و دانانی پرسە و تا بەرواری دیاریکراو قەدەغەیە.

ژووری ئۆپەڕاسیۆنی پارێزگای هەڵەبجە دەشڵێت، نۆرینگەو عەیادە پزیشکییەکان بەمەرجی ڕێکارەکانی تەندروستی کراوە دەبن و لەگەڵیشیدا دوای ڕاوێژ لەگەڵ وەزیری ئەوقاف سەرجەم مزگەوت و پەرستگاو شوێنی بۆنە ئاینییەکانی پارێزگاکەش دادەخرێن و سنوورەکان بەهۆی هێزەکانی پاسەوانی سنوور و ناوخۆ ویەکە ئیدارییەکان تووندتر دەکرێنەوە.