شارپرێس:
هه‌رێمی كوردستان به‌دۆخێكی سه‌ختی ئابووریی و ته‌ندروستیدا تێپه‌ڕده‌بێت و بڕیاربوو سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم له‌وباره‌یه‌وه كۆببنه‌وه، به‌ڵام سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌شداریكردنی له‌و كۆبوونه‌وه‌یه ڕه‌تكردوه‌ته‌وه.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی شارپرێس له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار ده‌ستیكه‌وتووه، بڕیاربوو ئه‌مڕۆ كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان له‌باره‌ی دۆخی ئابووریی و ته‌ندروستی ئێستای هه‌رێمی كوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌بچێت، به‌ڵام وه‌ك سه‌رچاوه‌كه‌ی شارپرێس وتی، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم له بڕیاره‌كه‌ی ڕێواز فایه‌ق، سه‌رۆكی په‌رله‌مان بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری پارێزبه‌ندیی له‌سه‌ر سۆران عومه‌ر، په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی نیگه‌رانه و بڕیاریداوه به‌شداریی له كۆبوونه‌وه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی هه‌رێم نه‌كات.
سه‌رچاوه‌كه‌ی شارپرێس وتیشی، مه‌سرور بارزانی بڕیاریداوه تا یه‌كلابوونه‌وه‌ی كه‌یسه‌كه‌ی سۆران عومه‌ر به‌شداریی هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌ك نه‌كات كه سه‌رۆكی په‌رله‌مان تیایدا به‌شداربێت.
ڕۆژی شه‌ممه و یه‌كشه‌ممه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌شاری به‌غدا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای حكومه‌ت و حزبه عێراقییه‌كان كۆبوه‌وه، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبوونه‌وه‌كانیش چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بووه.
ڕ . ج