شارپرێس:
ئەشرەف حەكیمی مەغریبیو یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید بەنیازە روو لەیانەیەكی ئیتالی بكات، كە ئێستا بەخواستن یاری بۆ یانەی بروسیا دۆرتمۆند دەكات.
حەكیمی 21 ساڵ لەم هاوینە گرێبەستەكەی تەواو دەبێتو دەبێت بگەڕێتەوە یانەی ریاڵ مەدرید، بەڵام یانە مەدریدییەكە دەیەوێت بیفرۆشێت.
تۆڕی "سكای سۆرت" بڵاویكردەوە، یانەی ئەنتەرمیلان دەیەوێت ئەو یاریزانە مەغریبییە بكرێت، كە یاریزانەكەش رازییە بەچوونی بۆ ئەو یانە ئیتالییە.
لەئێستادا یانەی ئەنتەرمیلان دەیەوێت گفتوگۆ لەگەڵ یانەی ریاڵ مەدرید بكات، بۆ ئەوەی رازی بكات بەفرۆشتنی حەكیمی لەهاوینی داهاتوو.
هـ ـ ح