هیندستان.. لەرۆژێكدا 107 كەس بەهەورەبرووسكە گیانیان لەدەستدا

هەمەڕەنگ

28/06/2020‌ 248 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرپرسانی هیندستان رایانگەیاند، ١٠٧ كەس لەو وڵاتە بەهۆی هەورەبرووسكەوە گیانیان لەدەستداوە، كە ٨٣ كەسیان لەویلایەتی بیهار لەرۆژهەڵاتی ئەو وڵاتە و ٢٤ كەسیشیان لەویلایەتی ئۆتار بردایش لەباكووری ئەو وڵاتە بوون، باس لەوەش دەكرێت رەنگە ژمارەكە زۆر لەوە زیاتر بێت و هێشتا قوربانییەكان هەموو ئاشكرا نەبووبن.

ساڵانە لەهیندستان لەنێوان مانگەكانی یۆنیۆ بۆ سێپتەمبەر رووانی هەورەبرووسكە بەهۆی با وەرزییەكانەوە شتێكی باوەو هەزاران كەس لەخەڵكی ئەو وڵاتە دەكوژێت.

لای خۆیەوە لاكشمیشوار رای وەزیری ئیدارەی كارەساتەكان لەولایەتی بیهار بە ئاژانسی فرانس پرێسی راگەیاندووە، لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا ئەوە یەكەمجارە لەماوەی یەك رۆژدا ئەوەندە خەڵكە بە هەورەبرووسكە گیان لەدەست بدەن.

هەروەك ناریندرا مۆدی سەرۆك وەزیری ئەو وڵاتەش لەتویتێكدا سەرەخۆشی لەكەسوكاری قوربانییەكان كردووە و وتی: حكومەتی هەردوو ویلایەتەكە كاری فریاگوازری خێرا ئەنجام دەدەن.

بەگوێرەی داتاكانی نووسینگەی نیشتمانی تۆماری تاوانەكان، كە بەرپرسە لە كۆكردنەوەی ئامار و ژمارەی كارەساتە سرووشتییەكانیش، لەساڵی ٢٠١٨ دا لانیكەم لەو وڵاتە ٢٣٠٠ كەس بەهۆی هەورەبرووسكەوە گیانیان لەدەستداوە. 

لەوڵاتانی باشووری ئاسیا، با وەرزییەكان بۆ نوێبوونەوەی سەرچاوەكانی ئاو پێویستن، بەڵام ساڵانە وێرانەیەكی زۆر لەناوچەكە بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی  


بەپەلە