شارپرێس:
د. هێرش سه‌لیم، جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی تایبه‌ت به شارپرێس-ی ڕاگه‌یاند، هه‌رچه‌نده ئێستا ژماره‌ی چاكبوونه‌وه له كۆرۆنا له سلێمانی بڵاوناكرێته‌وه، به‌ڵام ڕێژه‌یه‌كی به‌رز و به‌رچاو له‌و كه‌سانه‌ی له سلێمانی تووشی كۆرۆنا بوون چاكبوونه‌ته‌وه.
داواشیكرد ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن له‌ڕوماڵی كۆرۆنادا ترس و دڵه‌ڕاوكێ نه‌خه‌نه دڵی هاووڵاتیانه‌وه، هاوكات داواشیكرد هاووڵاتیان به‌ته‌واوی پابه‌ندی ڕێنماییه خۆپارێزییه‌كان بن.
وتیشی، پێشبینییه‌كان به‌وشێوه‌یه‌ن ئه‌گه‌ر ئه‌م شه‌پۆله‌ی ئێستا به‌وخێراییه به‌رده‌وام بێت ئه‌وا نزیكه‌ی 70%ی خه‌ڵكی تووشی ڤایرۆسه‌كه ده‌بن و به‌شی زۆریان به‌رگرییان بۆ په‌یدا ده‌بێت، هاوكات داوای له‌هاووڵاتیانی شاری سلێمانی كرد به ته‌واوی پابه‌ندی ڕێنماییه خۆپارێزییه‌كان بن بۆئه‌وه‌ی هه‌مووان به كه‌مترین زیان بتوانن ئه‌م قۆناغه تێپه‌ڕێنن.
ڕ . ج