سەما میسری سێ‌ زیندانی دەكرێت

هەمەڕەنگ

29/06/2020‌ 647 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دادگای تاوانەكانی میسر بڕیاریدا سەماكاری میسری سەما میسری بۆ ماوەی 3 ساڵ زیندانی بكرێت.

بڕیارەكەی دادگا دەتوانرێت بە بڕی 300 هەزار جونەی میسری بكڕێتەوە، بەو مەرجەی لەماوەی سێ‌ ساڵی داهاتوو سەما لەژێر چاودێری بێت.

دادگای میسری بەهۆی ئەوەی سەما میسری چەند وێنەو ڤیدیۆیەكی لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاویكردووەتەوە، كە گوایە پێچەوانەی دابونەریتی كۆمەڵگەی میسرییە.

پێشتر داواكاری میسر سكاڵای لەسەر سەما میسری تۆماركردبوو، كە دادگای تاوانەكان بەچەند دانیشتنێك، ئەو سزایەی بەسەردا سەپاند.

هـ ـ ح