نیشانە سەرەتاییەكانی نەخۆشی شەكرە

تەندروستی

29/06/2020‌ 612 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دكتۆر نادیجدا مەسیمۆڤا، پسپۆڕ لە ڕژێنە ناوەكییەكان، باسی لەوە كرد، دەكرێت بە چەند حاڵەتێك نیشانە سەرەتاییەكانی نەخۆشی شەكرە دیاریبكرێت.

پسپۆڕەكە ئاماژەی بەوە كردووە، پزیشكەكانی دەستەواژەی پێشەكییەكانی نەخۆشی شەكرە بەكاردەهێنن، كە بریتییە لە زیادبوونی ڕێژەی شەكری ناو خوێن، بەڵام هەموو بەرزبوونەوەیەكی ڕێژەی شەكری ناو خوێن مەرج نییە بۆ نەخۆشی شەكرە سەربكێشێت.

هەروەها وتی: لە هەر 13 كەسێكدا، كەسێك ڕێژەی شەكری ناو خوێنی بەرزە، لە هەر شەش منداڵێكدا، كە لەدایك دەبن، منداڵێك بەهۆی دایكییەوە ڕێژەی شەكری ناو خوێنی بەرزە، لە %84 ی حاڵەتەكانی بەرزی شەكری ناو خوێن دەبێتە هۆی ڕوودانی نەخۆشی شەكرە.

پسپۆڕەكە دەڵێت: قەڵەوی و كەمجوڵەیی هۆكاری سەرەكی نەخۆشی شەكرەن، هەروەها بەرزی ڕێژەی كۆلسترۆڵی ناو خوێن و فشاری خوێنی جێگیر هۆكاری تری تووشبوونن بە نەخۆشی شەكرە.

هەر بەپێی قسەكانی پسپۆڕەكە، جوڵە و گۆڕینی شێوازی ژیان ڕێگای سەرەكین بۆ خۆپاراستن لە نیشانەكانی نەخۆشی شەكرە و نەخۆشی شەكرە خۆی.

وەرگێڕان: ڕەنج ڕەسوڵ