شارپرێس:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق پرۆتۆكۆڵی چاره‌سه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێكرده‌وه، ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رنجه ئه‌وه‌یه له‌نێو پرۆتۆكۆڵه‌كه‌دا ئه‌و ده‌رمانانه‌ی تیادا نییه كه له‌هه‌ولێر بۆ تووشبوانی كۆرۆنا به‌كارده‌هێندرێت.
شارپرێس نوسراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراقی ده‌ستكه‌وتووه كه تیایدا پرۆتۆكۆڵی چاره‌سه‌ریی ڤایرۆسی كۆرۆنا خراوه‌ته‌ڕوو، به‌ڵام له‌نێو پرۆتۆكۆڵه‌كه‌دا نه هایدرۆكسی كلۆرۆكوین، نه ئه‌زیترۆمایسین-ی تیادا نییه به‌ڵام هه‌ردوو ده‌رمانه‌كه له هه‌ولێر بۆ چاره‌سه‌ری تووشبووانی كۆرۆنا به‌كارده‌هێندرێت.
د. دلۆڤان محه‌مه‌د، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ شه‌ممه ئاشكرایكرد، بۆ چاره‌سه‌ری تووشبووانی كۆرۆنا پشت به به‌كارهێنانی هایدرۆكسی كلۆرۆكوین و ئازیسرۆمایسین ده‌به‌ستن، كه به‌وته‌ی ئه‌و هه‌ردوو ده‌رمانه‌كه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی عێراق و هه‌رێمی كوردستانه‌وه پشتی پێده‌به‌سترێت.
شارپرێس له‌گه‌ڵ ته‌ندروستی سلێمانی قسه‌یكرد، ئه‌وان ئاماژه‌یان به‌وه‌دا ماوه‌یه‌كی زۆره به‌كارهێنانی هایدرۆكسی كلۆرۆكوین-یان بۆ چاره‌سه‌ری تووشبووانی كۆرۆنا ڕاگرتووه.
هایدرۆكسی كلۆرۆكوین به‌گوێره‌ی نوێترین بڕیاری ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی به‌كارهێنانی له‌نێو پرۆتۆكۆڵی چاره‌سه‌ریی كۆرۆنا قه‌ده‌غه‌كراوه، چونكه به‌وته‌ی به‌رپرسانی ڕێكخراوه‌كه زیانه‌كانی له‌سوده‌كانی زیاتره.
پێشتر شارپرێس به‌شێك له‌و توێژینه‌وانه‌ی له‌سه‌ر به‌كارهێنانی هایدرۆكسی كلۆرۆكوین له جیهاندا ئه‌نجامدراون و سودیان بۆ تووشبووه‌كه نه‌بووه بڵاوكرده‌وه:
گۆڤاری پزیشكی "لانسێت" ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر 15 هه‌زار تووشبووی كۆرۆنا بڵاوكردوه‌ته‌وه، كه سه‌رجه‌میان هایدرۆكسی كلۆرۆكوین یاخود ئه‌و ده‌رمانانه‌یان بۆ به‌كارهێندراوه كه هه‌مان پێكهاته‌ی هایدرۆكسی كلۆرۆكوین-ی هه‌یه، ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌كه به‌وه گه‌یشتووه هایدرۆكسی كلۆرۆكوین هیچ سودێكی بۆ تووشبووه‌كانی كۆرۆنا نه‌بووه، ته‌نانه‌ت مه‌ترسی مردن و نه‌خۆشییه‌كانی دڵی ڕوبه‌ڕوی ئه‌و تووشبووانه‌ی كۆرۆنا كردوه‌ته‌وه.
له‌توێژینه‌وه‌یه‌كی دیكه‌دا كه زانكۆی ئۆكسفۆرد ئه‌نجامیداوه، تیمێك له پزیشكان هایدرۆكسی كلۆرۆكوین-یان له‌سه‌ر 1542 تووشبووی كۆرۆنا تاقیكردوه‌ته‌وه، به‌ڵام سه‌رنجیانداوه ئه‌و ده‌رمانه هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر كه‌مكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی مردن له‌نێو ئه‌و تووشبووانه نه‌بووه.
هه‌ر به‌گوێره‌ی ئه‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی زانكۆی ئۆكسفۆرد، دوای 28 ڕۆژ له به‌كارهێنانی هایدرۆكسی كلۆرۆكوین بۆ تووشبووه‌كان، 25.7%ی ئه‌وانه‌ی ده‌رمانه‌كه‌یان به‌كارهێناوه گیانیان له‌ده‌ستداوه.
له‌پاش توێژینه‌وه‌كه‌ی به‌ریتانیا كه به توێژینه‌وه‌ی "ڕیكه‌ڤه‌ری" ناسراوه، داواكراوه ده‌ستبه‌جێ به‌كارهێنانی هایدرۆكسی كلۆرۆكوین بۆتووشبوانی كۆرۆنا ڕابگیرێت.
پیته‌ر هۆربی، سه‌رۆكی تیمی توێژینه‌وه‌كه به بێهیواییه‌وه باسی هایدرۆكسی كلۆرۆكوین-ی كردووه و ده‌ڵێت "ئه‌و ده‌رمانه بێهیواكه‌ر و بێكاریگه‌رییه".
وێنه‌یه‌ك له پرۆتۆكۆڵی چاره‌سه‌ریی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق