شارپرێس:
توركیا باڵیۆزی نه‌مسا له وڵاته‌كه‌ی بانگهێشتده‌كات و نیگه‌رانیی ئه‌نقه‌ره‌ی له خۆپیشاندانی كوردانی نه‌مسای دژی داگیركاریی توركیا پێشكه‌شی باڵیۆزی نه‌مسا كرد.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، "نیگه‌رانن له‌و خۆپیشاندانه‌ی كورده‌كان له نه‌مسا كه ماوه‌ی چوار ڕۆژه به‌رده‌وامه و تیایدا هێرشكراوه‌ته سه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ڕه‌گه‌ز توركن و له‌نه‌مسان".
كوردانی نه‌مسا له‌ڕۆژانی ڕابردوودا زنجیره‌یه‌ك خۆپیشاندانی ئاشتیانه‌یان دژی داگیركاری توركیا له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامدا، به‌ڵام له‌لایه‌ن ئه‌و توركانه‌ی له‌و وڵاته‌ن هێرشیانكرایه سه‌ر، پۆلیسی نه‌مساش به‌توندی دژی ئه‌و توركانه وه‌ستایه‌وه.
سبایستیان كورتس، ڕاوێژكاری نه‌مسا ڕایگه‌یاند، نایانه‌وێت وێنه‌ی توندوتیژیی له نه‌مسا و به‌تایبه‌ت له شه‌قامه‌كانی ڤییه‌نا ببینن، ڕێگه ناده‌ن ململانێ و كێشه‌كان له‌توركیاوه ببرێنه نه‌مسا، هاوكات ئه‌و وڵاته بانگهێشتی باڵیۆزی توركیای له ڤییه‌نا كرد و ناڕه‌زایه‌تی خۆی پێشكه‌شی باڵیۆزی توركیا كرد.
ڕ . ج