چاڤی وادەی گونجاو بۆ بوون بەراهێنەری بەرشەلۆنە رادەگەیەنێت

وەرزش

30/06/2020‌ 426 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
چافی هێرناندیزی ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی سەدی قەتەری، ئەو وادەیەی راگەیاند، كە بۆی گونجاوە تێدا ببێت بەراهێنەری بەرشەلۆنە.

چاڤی لەمیانی لێدوانێكی رایگەیاندووە، كە ئەو پێی باشە دوای هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی بەرشەلۆنە بگەڕێتەوە یانە كەتەلۆنییەكەو پۆستی راهێنەرایەتی وەربگرێت.

ئەو راهێنەرە 40 ساڵییە باسی لەوەش كردووە، كە بەگرنگی دەزانێت بگەڕێتەوە یانەی بەرشەلۆنەو لەگەڵ یانەكە سەركەوتنەكان تۆمار بكەنەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، پێشتر دەنگۆ هەبوو، كە چاڤی لەدوای ئیرنستۆ ڤاڵڤێردی پۆسی راهێنەرایەتی یانەی بەرشەلۆنە وەردەگرێت، كە خۆی پێشتر چەند ساڵێك لەیانە كەتەلۆنییەكە یاری كردووە.

هـ ـ ح