ئایا دەمامك ئاستی ئۆكسجین لەجەستەدا كەمدەكاتەوە؟

تەندروستی

30/06/2020‌ 687 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خانمە پزیشكێكی ئەمەریكی تاقیكردنەوەیەكی كردووە بۆ ئەوەی بیسەلمێنێت، كە دەمامك كردن هیچ كاریگەری نابێت لەسەر ئاستی ئۆكسجین لە جەستەدا.

لەو بارەیەوە دكتۆر مێگان هۆڵ، كە پزیشكێكی منداڵانە لە ئەمەریكا، بەمەبەستی بەرپەرچدانەوەی ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەكەن، دەمامككردن مەترسیدارە و دەبێتە هۆی كۆبوونەوەی غازی دووەم ئۆكسیدی كاربۆن و كەمبوونەوەی ئاستی ئۆكسجین لەجەستەدا ئەو تاقیكردنەوەیەی كردووە.

بۆ سەلماندنی ناراستی ئەو دەنگۆیانە میگان پێش دەمامككردنی ئاستی ئۆكسجین و تێكرای لێدانی دڵی پێوا و دوای بەستنی دەمامكی N95 تێبینی كرد هیچ گۆڕبانكارییەكەی ئەوتۆ لە ڕێژەی ئۆكسجین و تێكڕای لێدانی دڵیدا دروست نەبووە.

میگان ئاماژەی بۆ ئەوەش كردووە ئەو كەسانەی برەو بەو جۆرە قسانە دەدەن باس لەوە دەكەن، كە ڤایرۆسی كۆرۆنا دەتوانێت بەناو دەمامكدا دزە بكاتە ناوەوە، بۆیە هیچ سوودێكی نییە، هەروەك بڕواشیان وایە ئەو دوان ئۆكسیدەی لەگەڵ هەناسەدانەوە دێتەدەرەوە لەناو دەمامكەكەدا قەتیس دەبێت.

پزیشكە ئەمەریكییەكە وتویەتی: ڤایرۆسەكان پێویستیان بە گوێزەرەوەیە تا بڵاوببنەوە، گوێزەرەوەی كۆرۆنای نوێش ئەو پریشەكانەیە، كە لەكاتی پژمە، یان كۆكە دێنە دەرەوە، كە بەئاسانی بەناو دەمامكدا دەزە ناكەن ئەگەر بێت و بەشێوەیەكی دروست ببەسترێت.

بەگوێرەی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، دكتۆر میگان دوای بەستنی دەمامكەكە بەچەندین جۆر و شێوازی جیاواز و پێوانی ئاستی ئۆكسجین و تێكرای لیدانی دڵ، گەیشتووەتە ئەو ئەنجامەی، كە بەستنی دەمامك تەنانەت ئەگەر بۆماوەیەكی زۆریس بێت كاریگەریی ناكاتە سەر تیركردنی جەستە بە ئۆكسجین.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی