ڕۆناڵدینیۆ بیر لەگەڕانەوە بۆ یاریگاكان دەكاتەوە

وەرزش

30/06/2020‌ 529 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
راپۆرتە وەرزشییەكان باس لەوە دەكەن، كە ئەستێرەی بەڕازیلی رۆنالدینیۆ دەیەوێت لەبڕیاری وازهێنانی لەیاریكردن پاشگەز ببێتەوەو جارێكیتر لەگەڵ یانەی جیمناسیا لابلاتا، كە دیگۆ مارادۆنای ئەرجەنتینی سەرپەرشتی راهێنانیان دەكات بگەڕێتەوە ناو یاریگاكان.

رۆناڵدینیۆی تەمەن ٤٠ ساڵ لەساڵی ٢٠١٥ وە بەشێوەیەكی پیشەگەریی یاری نەكردووە لەو كاتەوەی لەگەڵ یانەی فلۆمینینسی بەڕازیلی یاریی دەكرد.

رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەریتانی لە رۆژنامەی "ماركا"ی جاپی ئەرجەنتینییەوە گواستوویەتییەوە، مارادۆنا سوورە لەسەر ئەوەی ڕۆناڵدینیۆ بێتە ناو تیمەكەیەوە، ئەویش دوای ئەوەی ناوبراو ئامادەیی خۆی بۆ هتانە ناو ئەو تیمە دەربڕی.

رۆناڵدینیۆ دوای ئەوەی لە ٦ی مارسی رابردوو لەسەر هاتنەناو وڵاتی پاراگوای بە پاسپۆرتی ساختە دەستگیركرا  دواتر  بە دەستەبەری ١،٦ ملیۆن دۆلار  ئازاد كرا،  بەڵام هێشتا لەژێر مانەوەی زۆرەلمێدایە.

رۆناڵدینۆ لە ٢١ ی ئازاری ١٩٨٠  لەپۆڕتۆ ئەلیگری لەدایك بووە، بەیەكێك لە باشترین یاریزانەكانی تۆپی پێ لە مێژوودا هەژمار دەكرێت، ناوەكەی بە پرتوگالی واتای رۆناڵدۆی بچووك دێت.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی