كازمی: بەمزوانە ڕێکاری توند دەگیرێتەبەر بۆ سەپاندنی شکۆی دەوڵەت بەسەر خاڵە سنورییەکان

عیراق

30/06/2020‌ 1700 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
 سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق  رایدەگەیەنێت، ده‌ستوه‌ردان له‌ سه‌روه‌ریی خاكی عیراق ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌ و ئامانجمان ئه‌وه‌یه‌ كه‌ عیراقییه‌كان خۆیان حوكمی خۆیان بكه‌ن.

مستەفا كازمی رایگەیاندووە، كارده‌كه‌ین بۆ دانانی پلانی ستراتیژیی بۆ هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت.

هاوكات وتەبێژی حکومەتی عێراق ئەحمەد مەلا تەڵاڵ ڕایگەیاند، بەمزوانە ڕێکاری توند دەگیرێتەبەر بۆ سەپاندنی شکۆی دەوڵەت بەسەر خاڵە سنورییەکان و کۆنتڕۆڵکردنیان. 

ئاماژەی بەوەشكرد، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەی بەردەوامدایە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لەبارەی دەروازە سنورییەکانەوە.  
باسی لەوەشكرد، زۆربەی داهاتی دەروازە سنورییەکان دەچوونە گیرفانی گەندەڵکاران، بۆیە حکومەت دەیەوێت شکۆی خۆی بەسەر خاڵە سنورییەکاندا بسەپێنێت.