​لەسەر لێدوانەکانی لەبارەی بەقاچاخبردنی نەوتی هەرێم بۆ ئیسرائیل داوای لێپیچینەوە لە سامر غەزبان دەکرێت

عیراق

03/07/2020‌ 1255 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:

لەسەر لێدوانەکانی لەبارەی بەقاچاخبردنی نەوتی هەرێم بۆ ئیسرائیل لەپ پەرلەمانى عێراقەوە داوای لێپیچینەوە لە سامر غەزبان وەزیرى پێشووی نەوتى عێراق دەکرێت.

دوای ئەوەی سامر غەزبان وەزیری پێشووی نەوتی عێراق رایگەیاند کە زانیاری تەواویان لەبەردەستدا بووە کە هەرێمی کوردستان بەشێک لە نەوتەکەی بەشێوەی قاچاخ بە ئیسرائیل فرۆشتووە لیژنەی بەدواداچوونی بەرنامەی حکوومەت و پلاندانانی ستراتیژی لە پەڕلەمانی عێراق رایگەیاندووە کە لێکۆڵینەوە لە دۆسیەی بەقاچاخبردنی نەوتی هەرێمی کوردستان دەکەن و بۆئەوەش بانگهێشتی سامر غەزبان وەزیری پێشووی نەوتی عێراق دەکەن .


لەوبارەیەوە حازم خالیدی ئەندامی لیژنەکە لەلێدوانێکدا رایگەیاندوە، داوا لە حکوومەت و لایەنە چاودێری و دادوەرییە تایبەتمەندەکان دەکەین بەدوداچوون بۆ لێدوانی وەزیری پێشووی نەوت لەبارەی بەقاچاخبردنی نەوتی کوردستان بۆ ئیسرائیل بکەن ، وتوشیەتی داوا دەکەین وەزیری پێشووی نەوت بەپاساوی شاردنەوەی ئەو زانیاریانە لەو ماوەیەی کە وەزیر بووە بانگهێشت بکرێت و لێپێچینەوەی لەگەڵدا بکرێت . 


هەروەک داواشی کردووە کە ئەو لایەنانە بەدواداچوون لەو بەڵگەنامەیە بکەن کە لە ٣١/١٢١/٢٠١٩ ،  لە نووسینگەی سەرۆک وەزیرانەوە دەرچووە و ئاماژە بۆ ئەوە دەکات بەهۆی بەقاچاخبردنی نەوتی هەرێمەوە عێراق ١٢٨ ملیار دۆلار زیانی بەرکەوتووە


ئەو ئەندامەی پەڕلەمانی عێراق ئاماژەى بەوەشکردوە، لەماوەی چەند ساڵی رابردوو هەرێم پشکی خۆی لە بودجەی گشتیی فیدراڵی وەرگرتووە و بۆ خەرجی مووچە و دامودەزگاکانی بەکاریهێناوە.

ئەوەش مانای وایە ئەو داهاتەی لەڕێگای فرۆشتنی نەوتەوە دەستیکەوتووە لەبەرژەوەندی خەڵکی کوردستان خەرجی نەکردووە، بۆیە دەبێت بەداواداچوون بۆ چارەنووسی ئەو پارانە بکرێت و لەبەرژەوەندی خەڵکی عێراق بەکاربهێنرێت . 


وەرگێڕان : ئاکۆ عەبدوڵڵا ئاڵی