یەكێتی‌و گۆڕان بۆ ئاڵوگۆڕی چەند پۆستێك كۆدەبنەوە

کوردستان

05/07/2020‌ 1382 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شاندی هاوبەشی یەكێتی نیشتمانی‌و بزووتنەوەی گۆڕان بەمەبەستی تاوتوێكردنی پرسی ئاڵوگۆڕكردنی پۆستە حكومییەكانی پارێزگاكانی سلێمانی‌و هەڵەبجە، ئیدارەكانی راپەڕین و گەرمیان كۆدەبنەوە.

كۆبوونەوەكەی نێوان گۆڕان‌و یەكێتی ئەمڕۆ یەك شەممە لەشاری سلێمانی كۆدەبنەوە، ئەوەش بۆ چارەسەكردنی كێشەكانیان كە لەسەر چەند پۆستێك لەنێوانیان هەیە.

یەكێتی‌و گۆڕان لەسەر چەند پۆستێك كێشە لەنێوانیان هەیە، بەتایبەتی پۆستی سەرپەرشتیاری ئیداری گەرمیان ‌و جێگری پارێزگاری هەڵەبجە‌و چەند پۆستێكی تر.

ماوەیەكە یەكێتی‌و گۆڕان دەستیان بەگفتوگۆ كردووە بۆ ئاڵوگۆڕی چەند پۆستێك، ئەوەش بەپێی ئەو رێككەوتنەی لەنێوانیان هەیە.

هـ ـ ح