بارزانی مامەڵە لەگەڵ هاوسەرۆكان‌و سەركردایەتی نوێی یەكێتی دەكات

کوردستان

05/07/2020‌ 3135 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكرات ماوەڵە لەگەڵ هاوسەرۆكان‌و سەركردایەتی نوێی یەكێتی نیشتمانی دەكات.

سەرچاوەیەكی ئاگادار بۆ شارپرێس ئاشكرایكرد، دوای كۆبوونەوەی مەسعود بارزانی‌و بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی، لێكتێگەیشتنی نوێ‌ لەنێوان هەردوولا هاتووەتە ئاراوە.

هەر بەپێی سەرچاوەكە، مەسعود بارزانی لەو كۆبوونەوەیە بڕیاریداوە، كە مامەڵە لەگەڵ هاوسەرۆكان‌و سەركردایەتی نوێی یەكێتی دەكات‌و كاریش بۆ ئەوە دەكات، پەیوەندییەكانی نێوان پارتی‌و یەكێتی بەرەو ئاساییبوونەوە بەرێت.

هەفتەی رابردوو لەسەری رەش لەسەڵاحەدین، مەسعود بارزانی‌و بافڵ تاڵەبانی كۆبوونەوە، ئەوەش لەكاتێكدابوو، كە ماوەیەكی زۆر كێشەو ئاڵۆزی لەنێوان یەكێتی‌و پارتی هەبوو.

هەروەها بڕیارە لەچوارچێوەی هەواڵەكان بۆ ئاسایكردنەوەی پەیوەندییەكانی نێوان پارتی‌و یەكێتی بەم نزیكانە شاندێكی باڵای هەردوو حیزب كۆبوونەوەیەك ئەنجامبدەن.

هـ ـ ح