نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دابەزینێكی تری تۆماركرد

ئابوری

08/07/2020‌ 641 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان دابەزینێكی تری تۆماركرد، ئەوەش بەكاریگەری زۆربوونی بەرهەمی ئەمریكی.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی 11 سەنت بەرێژەی 0.3 لەسەدا دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 42.97 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 11 سەنت بەرێژەی 0.3 لەسەدا دابەزیوەو هەر بەرمیلێكی بە 40.51 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

دابەزینی نرخی نەوت چەند رۆژێكە تۆمار دەكرێت، كە پێشتر زنجیرەیەك بەرزبوونەوەی تۆماركرد، كە نرخەكەی گەیشتە سەروو 44 دۆلاری ئەمریكی.

هـ ـ ح