هەڵوێستى رێکخەرى گشتى گۆڕان لەبارەى قەوارەى هەرێم و دو ئیدارەیی

کوردستان

08/07/2020‌ 961 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئەندامێکى ژورى پەیوەندیە دیپلۆماسییەکان ئاشکراى دەکات کە پێش ئەنجامدانى ریفراندۆم لە دو دیداردا، لەگەڵ بەرپرسانى باڵاى ئەمەریکا و ئێران رێکخەرى گشتى دژایەتى بۆ هەر هەڵوێستێک دەربڕیوە کە دژى قەوارەى هەرێم و دو ئیدارەیى بێت.

به‌گوێره‌ی میدیای گۆڕان، شوناس شێرکۆ ئەندامى ژورى پەیوەندیە دیپلۆماسیەکانى بزوتنەوەى گۆڕان رایدەگەیەنێت: "پێش روداوەکانی ریفراندۆم قاسم سولەیمانی فەرماندەی سوپای قودس چاوی کەوت بە عومەرسەید عەلی، رێکخەرى گشتى بزوتنەوەى گۆڕان و لەو دیداردەدا رێکخەرى گشتى بە توندی دژایەتی خۆی بۆ هەر هەڵوێستێک دەربڕی دژی هەڵوەشانەوەی ئەم هەرێمە و دو ئیدارەی بێت".

دەشڵێت: "دوای هەفتەیەک لەو دیدارە، برێت مەکگۆرک نوێنەرى سەرۆکى ئەمەریکا لە شەڕى دژى داعش سەردانی گۆڕانی کرد و گۆڕان هەمان پەیامی هەبو".