په‌رله‌مانتارێك: تەنـدروستی عێراق هاوکاری سلێمانی کردووە، بەڵام نەدراوەتە سلێمانی

عیراق

08/07/2020‌ 792 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕێــــــزان شــــــێخ دلێـــر ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانــی عێـراق رایگه‌یاند، تەنـدروستی عێراق هاوکاری سلێمانی کردووە، بەڵام لە هەولێر ئەو هاوکاریانە بردراوە ونەدراوەتە سلێمانی.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا ڕێــــــزان شــــــێخ دلێـــر باسی له‌وه‌كردووه‌: وەک وەفدی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە درێژەی چالاکیەکانمان بۆ گەیاندنی کێشەکانی هەرێم سەردانی د.حەسەن تەمیمی وەزیری تەندروستی عێڕاق مان کرد، لە دیداره‌كه‌دا جەختمانکردەوە لەسەر ئەو کێشە کەڵەکەبووانەی لە کەرتی تەندروستی هەیە بەتایبەت لە پاڕێزگای سلێمانی و بەرزبوونەوەی ژمارەی تووشبوانی پەتای کۆرۆنــا.

باسی له‌وه‌شكردووه‌: "بۆ وەزیری تەندروستیمان ڕوونکردەوە کە دوای بەغــدا زۆرترین ڕێژەی تووشبوان بە کۆرۆنــا لە سلێمانیــە بۆیــە پێــویستە وەک حکومەتی فـیدراڵ هـەوڵـی گــەیاندنی زۆرتــرین هـــاوکاری بدەن بۆ تەندروستی سلێمانی و قەزا وناحیەکانی".

د.حەسەن تمیمی جەختـیکردەوە: لەوەی ئەوان بە گرنگی و وردییەوە چاودێری دۆخی سلێمانی دەکـەن و چەندین جار هاوکاریان ناردوە بۆ سلێمانی بەڵام چونکە وەزیری تەندروستی هەرێم داوایکردوە ئەو هـاوکاریانە لەڕێگەی ئەوانەوە دابەش بکرێت بەشێکی زۆر کەمی گەیشتۆتە سلێمانـی  و لەماوەی ڕابردوو هاوکاری حکومەتی تورکیـاش هاتۆتە بەغدا و هەولێر بەڵام نەگەیەنراوەتە سلێمانی، بە ڕوونی پێ وتین کە" کێشەکە لە لای خۆتـانەوەیە"،  وەزیری تەندروستی وتیشی هەولێر و دهــۆک دۆخیان زۆر باشترە پێویست بوو ئەوانیش هاوکـاری سلێمانی بکـەن.

حــەسەن تەمیمی بەڵێنیشی دا کە خۆی سەردانی سلێمانی بکات داواشی کرد بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی پێشتر سەردانی بکـات بەمەبەستی زانینی کەموکورتی و پێداویستیەکانیان.

ئەوەشمان ڕوونکردەوە بۆ وەزیر کە تێکچوون و خراپ بوونی ڕەوشی تەندروستی سلێمانی کاریگەری ڕاستەوخۆی دەبێت لەسەر هەموو عێڕاق چونکـە ئەمە قەیرانە ڕووبەروی نیشتیمان بۆتەوە، وەک چۆن ووهــان تەنها شار بوو لە چین بەڵام هەموو و وڵاتەکەی بەزیـان گەیاند.

ڕێــــــزان شــــــێخ دلێـــر ده‌شڵێت: هەر لە درێژەی گفتوگۆکانمان داوامان لە بەڕێز وەزیری تەندروستی کرد ئاگاداری کێشەی تەندروستی پارێزگای کەرکوک بێت لە زۆر بوونی ژمارەی گیانلەدەستان لە پارێزگاکە و هەروەها تەندروستی دووزخورماتو کە تەنــها یەک ئامێری هەناساندانی دەستکردیان هەیە و هەروەها کێشەکانی تەندروستی خانەقینیش بەوردی قسەمان لەبارەوە کرد.