رێكخراوێكی خێرخوازی ئەمەریكی چەك رەوانەی بەرەكانی شەڕی یەمەن دەكات

جیهان

09/07/2020‌ 1025 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
حوسییەكانی یەمەن ڕایدەگەیەنن، دەستیان بەسەر هەندێك لە چەك و تەقەمەنیدا گرتووە، كە رێكخراوێكی خێرخوازی ئەمەریكی رەوانەی بەرەكانی شەڕی یەمەنی كردووە.

یەحیا سەریع وتەبێژی سەربازیی حوسییەكانی یەمەن لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەستیان بەسەر هەندێك لە چەك و تەقەمەنیدا گرتووە، كە ئاژانسی ئەمەریكی بۆ پەرەپێدانی نێودەوڵەتی رەوانەی بەرەكانی شەڕی یەمەنی كردووە.

وتەبێژەكەی حوسییەكان، ئاژانسە ئەمەریكییەكەی تۆمەتبار كردووە بەوەی لەژێر پەردەی كاری خێراخوازیدا چالاكی هەواڵگری و سەربازیی لەو وڵاتەدا دەكات و پشتیوانی هێرشەكانی سعودییە بۆ سەر یەمەنییەكان دەكات.

ماوەی پێنج ساڵە یەمەن بەدەست شەڕ و ململانێیەكی سەربازیی نێوان حوسییەكان، كە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دەكرێن و هێزە حكومییەكانی سەر بە عەبد رەبە مەنسوور، كە لەلایەن سعودییە و ئیماراتەوە پشتیوانی دەكرێن دەناڵێنێت، كە بەپێی مەزەندەكان ژمارەی كوژراوەكان لەنێوان ١٠ بۆ ٧٠ هەزار كوژراودایە، كە سێیەكیان بەهۆی بۆردومانی فرۆكە جەنگییەكانی سعودییەوە كوژراون.

وەرگێڕان: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی