نیشانە بەراییەكانی تووشبوون بە نەخۆشی شەكرە

تەندروستی

11/07/2020‌ 769 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس: 
چاودێریكردنی ئەو ئاماژانەی جەستە دەیاننێرێت باشترە لەوەی لەكاتی دەرچوونی ئەنجامی پشكنینەكان، كە توووشبوونت بە نەخۆشی شەكرە پیشان بدەن تووشی شۆك ببیت. 

نیشانە بەراییەكانی تووشبوون بەو نەخۆشییە دەرفەتێكە بۆ ئەوەی ڕێكاری خۆپارێزی پێویست بگیرێتەبەر، كە ببێتە هۆی هێواشكردنەوە، یان ڕێگرتن لە تووشبوون بەو نەخۆشییە.

لێرەدا گرنگترین نیشانە بەراییەكانی تووشبوون بەنەخۆشییەكە دەخەینە بەرچاو، كە دەبێت چاودێریان بكرێت:

خوران و سووربوونەوەی پێستی هەردوو قاچ و هەندێك جار درووستبوونی لیر .

بەردەوام هەستكردن بە ماندوێتی .

لێڵی لە بینین و هەستكردن بە بوونی تارماییەك لەسەر چاوەكان .

درووستبوونی بەردەوامی هەوكردنەكان، جا هەوكردنی پێست بێت یان لە ڕێرەوی میز و میزەڕۆدا.

بۆنی دەم وەك بۆنێكی میوەی لێدێت .

تینوێتی توند و وشكبوونەوەی زمان .

زۆر میزكردن .

ئەستووربوونی پووك .

زیادبوونی بێ پاساوی كێشی جەستە.
 
هەستكردن بە خەمۆكی.

وەرگێران: ئاكۆ عەبدوڵڵا ئاڵی